ژمارەیەک قوتابخانه‌ی ئیدلب بەبۆمب کرانە ئامانج

هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌ بۆمبی هێشووی هێرشیان كرده‌ سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له‌ ناوه‌ندی شاری ئیدلب، به‌و هۆیه‌وه‌ چوار مه‌ده‌نی كوژران.

 

 

هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌ بۆمبی هێشووی هێرشیان كرده‌ سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له‌ ناوه‌ندی شاری ئیدلب و چوار قوتابخانه‌یان كرده‌ ئامانج، به‌و هۆیه‌وه‌ چوار مه‌ده‌نی كوژران كه‌ دوو مامۆستا و یه‌ك خوێندكاریان لەنێودایە.

 

هێزه‌كانی ئه‌سه‌د كه‌ له‌ سوپای رژێمی ئه‌سه‌د و له‌و گرووپه‌ تیرۆریستییانه‌ی ئێران پشتیوانیان ده‌كات پێكهاتوون، هێرشی زه‌مینیان كرده‌ سه‌ر ناوه‌ندی شاری ئیدلب.

 

له‌و هێرشانه‌دا چوار قوتابخانه‌ كرانه‌ ئامانج.

 

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌كانی به‌رگریی شارستانی (كڵاو سپیه‌كان) ده‌ستكه‌وتووه‌، له‌و هێرشانه‌دا چوار مه‌ده‌نی كوژراون كه‌ دوو مامۆستا و یەک خوێندكاریان لەنێودایە .

 

به‌پێی روانگه‌ی چاودێری فڕۆكه‌کان سه‌ربه‌ ئۆپۆزسیۆنی سووریا، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی رووسیا دوێنێ ناوه‌ندی شاری ئیدلب-یان بۆردومان كردووه‌.

 

له‌و هێرشانه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د و رووسیادا تێكڕا ١٢ كه‌س برینداربوون.

وەڵامێک بنووسە