هێرشی حووسییه‌كان بۆسه‌ر حكوومه‌تی یه‌مه‌ن لەلایەن تورکیاوە ئیدانه‌ کرا

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا په‌لاماری حووسییه‌كانی بۆسه‌ر سه‌ربازانی یه‌مه‌ن ئیدانه‌ كرد.

 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ راگەیەنراوێكدا هێرشی حووسییه‌كانی بۆسه‌ر كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازانی حكوومه‌تی یه‌مه‌ن ئیدانه‌ كرد كه‌ بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ٧٠ كه‌س و برینداربوونی ده‌یانی دیكه‌.

 

له‌ راگەیەنراوەکەدا هاتووه‌ “داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین كۆتایی به‌م قه‌یرانه‌ مرۆییه‌ بهێنن، دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌هه‌ر كارێك كه‌ ده‌بێته‌ هۆی په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی یه‌مه‌ن و زیاتركردنی كێشه‌كان و هاوكاری ته‌واوى ئه‌و هه‌وڵانه‌ بكه‌ن كه‌ له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسی له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان خراونه‌ته‌ گه‌ڕ”.

وەڵامێک بنووسە