لە سلێمانی ١٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا کە ١٠ حاڵەتی نوێی توشبوون ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە.

 

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ١٠ کەسی دیکە لە پارێزگای سلێمانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

 

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، حەوت لە تووشبووەکان لە قەزای دەربەندیخانن.

 

دوو تووشبووی دیکە لە شاری سلێمانی و کەسێکیش لە چەمچەماڵ تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

 

وەڵامێک بنووسە