یەکێتی زانایان: دانان و بەژداریکردنی پرسە لە ئێستادا کارێکی ناشەرعی و حەرامە

یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، بەشداریکردن  و دانانی پرسە کارێکی ناشەرعی و حەرامە. 

 

 

لە روونکردنەوەیەکدا یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد کە ل ئێستادا دانان و بەژداریکردن لە پرسە کارێکی ناشەرعی و حەرامە.

 

هاوکات لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، هەر گردبوونەوە و بەریەککەوتن و سەرپێچییەک پێچەوانەی شەرعە و پی تاوانبار دەبن.

 

لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەدا دەڵێت، بەرگەگرتن و پشوودرێژی و مانەوە لە ماڵ باشترە لە کەوتنە نەخۆشخانە و لەدەستدانی ئازیزان.

 

وەڵامێک بنووسە