“یەکێتی ئەورووپا بەرزاییەکانی جۆلان بە بەشێک لە خاکی ئیسرائیل نازانێت”

 به‌ ره‌چاوكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان یه‌كێتی ئه‌ورووپا دان به‌ سه‌روه‌ری ئیسرائیلدا نانێت كه‌ له‌ حوزه‌یرانی ١٩٦٧ه‌وه‌ به‌رزاییه‌كانی جۆلانی داگیركردووه‌ و ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ به‌شێك له‌ ئیسرائیل نازانێت.

 

 

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوای ئه‌وه‌ی رایگه‌یاند، ” كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ ئه‌مریكا دان بنێت به‌ سه‌روه‌ریی ته‌واوی ئیسرائیل له‌ به‌رزاییه‌كانی جۆلان”، یه‌كێتی ئه‌ورووپا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ هه‌ڵوێستییان سه‌باره‌ت به‌رزاییه‌كانی جۆلان نه‌گۆڕاوه‌ و وه‌ك خۆیه‌تی.

 

هاوکات نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له‌ ئیسرائیل به‌ رۆژنامه‌ی هارتێزی راگه‌یاندووه‌، كه‌ یه‌كێتییه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ ناساندنی به‌رزاییه‌كانی جۆلان وه‌ك خاكێكی داگیركراو.

 

هەروەها نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی ئه‌ورووپا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ هه‌ڵوێستییان له‌مباره‌یه‌وه‌ نه‌گۆڕدراوه‌ و نووسیوویه‌تی، ” یه‌كێتی ئه‌ورووپا به‌ ره‌چاوكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دان به‌ سه‌روه‌ری ئیسرائیلدا نانێت كه‌ له‌ حوزه‌یرانی ١٩٦٧ه‌وه‌ به‌رزاییه‌كانی جۆلانی داگیركردووه‌ و ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ به‌شێك له‌ ئیسرائیل نازانێت”.

 

شایەنی باسە دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوێنێ له‌ هه‌ژماری تویته‌ری خۆیه‌وه‌ رایگه‌یاند، “له‌دوای ٥٢ ساڵ، كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ ئه‌مریكا سه‌روه‌ریی ته‌واوی ئیسرائیل له‌ به‌رزاییه‌كانی جۆلان بناسێت”.

 

جێگای ئاماژەیە، به‌پێی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئیسرائیل له‌ ساڵی ١٩٦٧ه‌وه‌ تا ئێستا به‌رزاییه‌كانی جۆلان كه‌ خاكی سووریایه‌، داگیركردووه‌.

وەڵامێک بنووسە