یه‌كێتیی زانایانی موسڵمانی جیهان داوای ئازادكردنی زیندانیکراوان دەکات

یه‌كێتیی زانایانی موسڵمانی جیهان، داوای له‌ هه‌موو حكوومه‌ته‌كانی جیهان كرد به‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (Covid-19) به‌ندییه‌كان ئازاد بكه‌ن.

 

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن یه‌كێتییه‌كه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هاتووه‌، ”یه‌كێتییه‌كه‌ داوا له‌ هه‌موو حكوومه‌ته‌كان ده‌كات هه‌موو ئه‌و به‌ندیانه‌ و ئه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراون و مه‌ترسی توشبوونیان هه‌یه‌ به‌ په‌تاكه‌ له‌و شوێنه‌ی به‌دنكراون ئازاد بكات. هه‌روه‌ها داوا ده‌كات سته‌م و ناحه‌قی له‌ وڵات و له‌سه‌ر یاساكان هه‌ڵگیرێت”.

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌مووان په‌به‌ندی ئه‌و بڕیارانه‌بن كه‌ له‌ لایه‌ن دامه‌زراوه‌ ته‌ندروستییه‌كانی هه‌ر وڵاتێكه‌وه‌ ده‌ركراوه‌ و هاریكاریان له‌گه‌ڵدا بكرێت.

وەڵامێک بنووسە