“ھەرکەسێك گرتە ڤیدیۆی چەواشەکار تۆمار بکات و بڵاو بکاتەوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر”

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێم رایگەیاندوە،گشت ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە کە باس لە بڵاوکردنەوەی گازی سارین دەکەن چونکە ھیچ بنەمایەکی نیە و تەنھا پروپاگەندەیە.

 

دەقی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی…

 

“گشت ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە کە باس لە بڵاوکردنەوەی گازی سارین دەکەن چونکە ھیچ بنەمایەکی نیە و تەنھا پروپاگەندەیە، ھەرکەسێك ئەو جۆرە پڕوپاگەندانە یان گرتەڤیدیۆی چەواشەکار تۆمار بکات و بڵاو بکاتەوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر .

وە داوا لە ھاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین خۆیان دووربگرن لە ھەموو جۆرە بڵاوکردنەوە و ناردنی پڕوپاگەندەیەك بۆ یەکتری وە لەکاتی بوونی ھەر ھەواڵێك ئەوا لایەنی فەرمی لە حکومەتی ھەرێم بڵاوی دەکاتەوە و وەزارەتی تەندروستی تاکە سەرچاوەی ڕاگەیاندنی هەر پێشهات و ڕوداووێکی تەندروستیە.

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٥ی نیسانی٢٠٢٠”

وەڵامێک بنووسە