ھاووڵاتییانی ئەو وڵاتە بە دوای منداڵە بێ سەروشوێنبووەکانیان دەگەڕێن

دوای تێپەڕبوونی ھەفتەیەک بەسەر بوومەلەرزە و تسونامییەکەی ئیندۆنێزیا، ھێشتا ژمارەیەکی زۆر لە ھاووڵاتییانی ئەو وڵاتە لە نەخۆشخانە و ناوەندەکانی تەندروستی بە دوای منداڵە بێ سەروشوێنبووەکانیان دەگەڕین.

 

ئەو ھاووڵاتییانەی کە بە داوی منداڵە بێ سەروشوێنبووەکانیان دەگەڕین، ناوی منداڵەکانیان لە ناوەندە حکوومییەکان، هەروەها ناوەندەکانی چاودێکردنی منداڵانی سەربە رێکخراوی یونیسێف تۆمارکردووە.

 

ئافرەتێک بە ناوی حەسنە واتی تەمەن ٣٧ ساڵ لە بەردەم ناوەندێکی رێکخراوی یونیسێف وتی “لە پێناو سۆارخی کچەکەم، رەحمە واتی تەمەن ١٥ ساڵ ھاتووم بۆ ئێرە کە لە رۆژی روودانی بوومەلەرزە و تسونامییەکەوە، تا ئێستا ھیچ ھەواڵێکیم نییە”.

 

ئافرەتێکی دیکە بە ناوی جومیاتی تەمەن ٤٥ کە کوڕەکەی بە ناوی، فەھرست بودیمان تەمەن ١٩ ساڵە و قوتابی زانکۆیە لە رۆژی بوومەلەرزە و تسونامییەکە بێ سەروشوێنە وتی “کوڕەکەم لە ناوچەی پاڵۆ نیشتەجێیە و ئێمەش لە ماکسارا و لە کاتی روودانی بوومەلەرزە و تسونامییەکەوە، ھیچ ھەواڵێکیمان بەدەست نەگەیشتووە”.

 

جیوماتی باسی لەوەشکر کە ناوەندی تەندروستی یان نەخۆشخانە نەماوە، ھاوسەرەکەی و کوڕەکەی دیکەی بە دوای کوڕە بێ سەروشوێنبووەکەیان نەگەڕین، بەڵام گەڕانەکەیان بێ سوود بووە.

 

لای خۆیەوە بەرپرسی یونیسێف، ئەکبار حەلیم رایگەیاند کە رێکخراوەکەیان لەگەڵ سەرجەم دامەزراوە ئەمنی و فەرمانگە تەندروستییەکان لە ناوچەکە لە پەیوەندیدان و ئاماژەی بەوەشدا کە رێکخراوەکەیان ناوەندێکی بە ئامانجی تۆمارکردنی ناوی منداڵە بێ سەروشوێنەکانی بوومەلەرزە و تسونامییەکەی ئیندۆنێزیا کردووەتەوە.

 

پێشتر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاژانسی ئافاتی نیشتمانی ئیندۆنێزیا (BNPB)، سوتۆپۆ پوروۆ نوگرۆھۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندبوو کە تا ئێستا، ھەزار و ٧٦٣ کەس بە ھۆی بوومەلەزە و تسونامییەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

سوتۆپۆ پوروۆ نوگرۆھۆ ئاماژەی بەوەشدابوو کە بەرپرسان کاردەکەن بۆ دیاریکردنی ژمارەی ئەو کەسانەی بە ھۆی ئەو کارەساتەوە بێ سەروشوێن بوون.

 

لە ٢٨ی مانگی ر رابردوو، دوای روودانی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧،٥ پلە بە پێوەری رێختەر، شەپۆلەکانی تسونامی بە بەرزی سێ مەتر، ھەردوو شاری پاڵۆ و و دۆنگگاڵا لەگەڵ دوورگەی سولاوێسی گرتبوویەوە.

 

 

AA

وەڵامێک بنووسە