گەڕانەوەی ڕۆنی ئۆتۆمبێل بۆ ووڵاتی ئێران

ئەمرۆ سێشەممە ٨ـی تشرینی یەکەم ٢٠١٩ لە کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دوو بارهەڵگر لە ڕۆنی ئۆتۆمبێل بە بڕی  ٧٤  تەن و  ٥١٨کیلۆگرام ٬ لە لایەن کۆمپانیای نیوستاندار و بنکەی کۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمەران پشکنینی تاقیگەی بۆی ئەنجام درا بەڵام لە پشکنینی فیزیایی تاقیگە دەرنەچوو گەڕێندرایەوە بۆ ووڵاتی ئێران.

 

 

 

 

دەقی راگەیەندراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران..

“ڕۆژی سێ شەممە ڕێكه‌وتی (٢٠١٩/١٠/٨) هه‌ڵساین به‌ گەڕانەوەی (٢) ئۆتۆمبێل لە ڕۆنی ئۆتۆمبێل بە بڕی ( ٧٤ ) تەن (٥١٨) کیلۆگرام ٬ لە لایەن کۆمپانیای نیوستاندار و بنکەی کۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمەران پشکنینی تاقیگەی بۆی ئەنجام درا بەڵام لە پشکنینی فیزیایی تاقیگە دەرنەچوو ، چونکە باجی نەمبەر و بەرواری دروستکردن و بەسەرچونیان لەسەر نیە، بۆیە لە لایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگا ڕوونی ئۆتۆمبێل گەڕێندرایەوە بۆ ووڵاتی ئێران.

 

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی

کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران”

وەڵامێک بنووسە