گوتاربێژێکی داعش ئاماژەی بە کوژرانی ئەبو بەکر بەغدادی کرد

بە پێی کەناڵی ئەلسۆمەرییەی عێراقی، قوتەیبیەی گوتاربێژی داعش لە کاتی ناوهێنانی ئەبوبەکر بەغدادیدا بە کوڵی گریاوە.

بەپێی سەرچاوەیەکی ناو موسڵ،  ئەو هەلسوکەوت و گریانەی  ئەلقوتەیبیە ئەو پرۆپاگەندانە پشت راست دەکاتەوە کە باس لە کوژرانی باغدادی دەکات .

‘ تەلەعفەر بووە  ناوەندی نیشتەجیبوونی کاتی داعش ‘

لە لایەکی ترەوە بەرپرسی داعش لە ناوچەی تەلەعفەر بێرە ئەلموسڵی لە وتاری هەینی باسی لە شکستە گەورەکەیانی کردووە لە موسل . لەبەر ئەوەش دوای شکستەکەی موسڵ، تەلەعفەر وەک ناوەندی کاتی خیلافەتەکەیان راگەیاند.

لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤ موسڵ لەلایەن داعش  داگیر کرا و دواتر ئەبوبەکر بەغدادی خیلافەتی خۆی لە وتاری هەینی لە مزگەوتی نوری راگەیاند و نوێژی هەینی کرد. هێزەکانی عێراق دوای کۆنترۆل کردنەوەی مزگەوتی نوری روخانی خەلافەتی راگەیاند.

 

سەرچاوە – ناوەندی هەواڵ

وەڵامێک بنووسە