گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و چین لە NBA خۆی بینییەوە

دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هۆستن رۆكێتس كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ یانه‌كانی لیگی با‌له‌ی ئه‌مریكا (NBA) تویتێكی كرد كه‌ پشتیوانییه‌ بۆ خۆپیشاندانه‌كانی هۆنگ كۆنگ، لیگی باله‌ی چین بڕیاریدا، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ هه‌ڵپه‌سێرێت و هه‌ندێک كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنیش رایانگه‌یاند كه‌ یارییه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌ په‌خش ناكه‌ن و هەروەها هه‌ندێک كۆمپانیاش سپۆنسه‌ریان بۆ یانه‌كه‌ كشانده‌وه‌.

 

قەیرانی نێوان چین و ئەمریکا خزایە نێو باسکەی ئەمریکا NBA و دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هۆستن رۆكێتس كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ یانه‌كانی لیگی با‌له‌ی ئه‌مریكا (NBA) تویتێكی كرد كه‌ پشتیوانییه‌ بۆ خۆپیشاندانه‌كانی هۆنگ كۆنگ، لیگی باله‌ی چین بڕیاریدا، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ هه‌ڵپه‌سێرێت و هه‌ندێک كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنیش رایانگه‌یاند كه‌ یارییه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌ په‌خش ناكه‌ن و هەروەها هه‌ندێک كۆمپانیاش سپۆنسه‌ریان بۆ یانه‌كه‌ كشانده‌وه‌.

 

هاوکات تویتی ”خه‌بات بۆ ئازادی، پشتیوانی بۆ هۆنگ كۆنگ”ی داریل مۆری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هۆستن رۆكێتس له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر له‌ چین كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌.

 

وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر تویته‌كه‌ی داریل مۆری، لیگی باله‌ی چین په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هۆستن رۆكێتس هه‌ڵپه‌سارد و هه‌ندێک كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنیش رایانگه‌یاند کە یارییه‌كانی هۆستن رۆكێتس په‌خش ناكه‌ن و هه‌ندێ كۆمپانیاش سپۆنسه‌ریه‌كانیان كشانده‌وه‌.

 

شایەنی باسە دوای كاردانه‌وه‌كان، NBA هه‌نگاوی بۆ دواوه‌نا و روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تیایدا نیگه‌رانی خۆی نیشاندا به‌رامبه‌ر بڵاوكراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هۆستن رۆكێتس، داریل مۆری هاوكات مۆری-یش تویته‌كه‌ی سڕیه‌وه‌.

 

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، به‌ پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌ راگه‌یاندنی ئه‌مریكادا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، سیناتۆری میسووری سه‌ر به‌ كۆماریخوازه‌كان، جۆش هاولی NBAی تۆمه‌تبار كرد كه‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ملی بۆ چین كه‌چكردووه‌ و داوای لێكرد پێش وه‌رزه‌كه‌ی چین یارییه‌كانی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

وەڵامێک بنووسە