کەلار.. سەرجەم کافتریاکانی ئەم قەزایە داخران

قایمقامییەتی کەلار رایگەیاند، بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیاریاندا سەرجەم کافتریاکان دابخەن.

 

قایمقامییەتی قەزای کەلار لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە و بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی، قایمقامیەتی کەلار بڕیاری داخستنی سەرجەم کافتریایەکانی سنوری قەزای کەلار و ناحیەکانی بۆ ماوەیەکی نادیار دەرکردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە، ئەمشەو بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوەوە.

قایمقامیەتی قەزای کەلار داوای لە سەرجەم خاوەن کافتریاکان کردووە بپۆ پاراستنی هاوڵاتیان، پابەند بن بە بڕیارەکەوە.

وەڵامێک بنووسە