کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

تەبا – هەولێر

 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ٥ رۆژی بۆ وادەی پێشکەشکردنی کاندیدی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی کە وێنەیەکی لەخوارەوەیە رادەگەیەنێت کەوا ماوەی پێکهێنانی هاوپەیمانی نێوان لایەنە سیاسییەکان لە ڕێکەوتی ٣ی ١٠ هەتا ١٣ی ١٠ دەبێت.

 

هاوکات ئەوەش هاتووە، ماوەی پێشکەشکردنی کاندید بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان لە ٩ی ١٠ هەتا ١٣ی ١٠ دەبێت.

 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، هەڵمەتی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان لە ١٥ی ١٠ هەتا ٢٩ی ١٠ دەبێت.

 

وەڵامێک بنووسە