کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق هەڵوەشایەوە

بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاسایی، كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق شكستی هێناو بەو هۆیەشەوە پەرلەمان كۆبوونەوەیەكی راوێژكاری ئەنجامدا.

 



میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئەو كۆبوونەوەیەی ئەنجومەنی نوێنەران، كە بڕیار بوو ئەمڕۆ ١٩-١-٢٠٢٠ ئەنجام بدرێت، بەهۆی ئامادەبوونی تەنها ٧٤ ئەندام لەكۆی ٣٢٩ ئەندامی پەرلەمان، شكستی هێنا.

 

تەواونەبوونی نیسابی ئامادەبوونی ئەندامان، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ناچار كرد كۆبوونەوەكە بكاتە كۆبوونەوەی راوێژكاری، كە تیایدا گفتوگۆ لەسەر چەند بابەتێك كرا، بێ ئەوەی بتوانێت بڕیارو راسپاردە دەربكات.

 

میدیاكانی عیراق، هۆكاری ئامانەبوونی ژمارەی پێویستی پەرلەمانتارانی لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران، گەڕاندەوە بۆ داخستنی رێگە سەرەكییەكانی شاری بەغدا لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، بەو هۆیەشەوە پەرلەمانتاران نەیانتوانی لە بینای پەرلەمان ئامادەبن.

وەڵامێک بنووسە