کارمەندانی تویتەر لە ماڵەوە کاردەکەن

کۆمپانیای تویتەر رێنمایی بە کارمەندانی لەسەرتاسەری جیهان دا بە کارکردنیان لە ماڵەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ(COVID-19).
 

 

 

 

کۆمپانیاکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە سەرجەم کارمەندانی بە شێوەی زۆرملێ پابەند کردووە بە کارکردنیان لە ماڵەوە تا کاتێکی نادیار.

 

کۆمپانیاکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە تێچووی دابینکردنی پێداویستیی کارکردنی کارمەندانی بۆ کارکردنیان لە ماڵەوە، دەگرێتە ئەستۆ.

وەڵامێک بنووسە