ژمارەی گیان لەدەستدان لە ئیسپانیا بەهۆی کۆڕۆنا روو لە کەم بوونە

له‌ ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٨٠٩ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ئیسپانیا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و كۆی گشتیی گیان له‌ده‌ستدان له‌و وڵاته‌ بۆ ١١ هه‌زار و ٧٤٤ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

 

لە راگەیەندراوێکدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئیسپانیا ئاماژەی بەوە کرد کە ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه‌ له‌ ئیسپانیا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن له‌ هه‌شت رۆژی دواییدا بۆ نزمترین ئاست دابه‌زیووه‌. به‌ جۆرێك له‌ ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٨٠٩ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و كۆی گشتیی گیان له‌ده‌ستدان له‌و وڵاته‌ بۆ ١١ هه‌زار و ٧٤٤ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌‌. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا حه‌وت هه‌زار و ٢٦ حاڵه‌تی دیكه‌ تۆمار كراون و ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتۆته‌ ١٢٤ هه‌زار و ٧٣٦ كه‌س.

ئەمە له‌ كاتێكدایە له‌ كۆی ئه‌و ٥٧ هه‌زار و ٦١٢ تووشبووه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن، شه‌ش هه‌زار و ٥٣٢ تووشبوویان له‌ ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان، ئه‌مڕۆ به‌ به‌راورد به‌ دوێنێ سێ هه‌زار و ٧٠٦ كه‌س زیاتر چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كراونه‌ته‌وه‌. به‌مه‌ش كۆی گشتی ئه‌و تووشبووانه‌ی چاكبوونه‌ته‌وه‌ گه‌یشتۆته‌ ٣٤ هه‌زار و ٢١٩ كه‌س.

وەڵامێک بنووسە