ژمارەی مردن بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ئەمریکا ١٠ هەزار کەسی تێپەڕاند

زانکۆی جۆن هۆپکینس رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو لە ئەمریکا ژمارەی گیان لەدەستدان ١٠ هەزار کەسی تێپەڕاند.

 

بەپێی دواهەمین زانیارییەکانی زانکۆی هۆپکینس، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ٢٥ هەزار و ٧٢٢ کەس زیادی کردووە و گەیشتە ٣٣٧ هەزار و ٩٧١ کەس.

 

هاوکات زانکۆی ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە کە زیاتر لە ١٠ هەزار کەس گیانی لەدەستداوە.

 

شایەنی باسە زۆرترین کاریگەری ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە نیویۆرک بەدەرکەوتووە و لە ئێستادا ژمارەی توشبووان ١٢٣ هەزار و ١٦٠ کەسە.

 

لەرووی گیان لەدەستدانیش نیویۆرک لە پلەی یەکەم دایە و ٤ هەزار و ١٥٩ کەس لەو ویلایەتە گیانی لەدەستداوە.

 

وەڵامێک بنووسە