ژمارەیەک هێزی چەکداری لە عێراق هەرەشە لە ئەمریکا دەکەن

سێ پەیامی جیا لە ژمارەیەک گرووپی چەکدار لە عێراق ئاراستەی هێزە ئەمریکییەکان کرا و لە یەکێکیاندا هەڕشەی توند لە ئەمریکییەکان دەکرێت.

هەریەک لە عەسائیبی ئەهلی حەق، بزووتنەوەی نوجەبا، کەتیبەکانی سەید شوهەدا، کەتیبەکانی ئیمام عەلی، بزووتنەوەی ئەوفییا، سەرایا عاشورا، بزووتنەوەی جوندولئیمام عەلی و سەرایا خوراسانییەوە سێ پەیام بە جیا ئاراستەی هێزەکانی ئەمریکا، لایەنە سیاسییەکان و گەلی عێراق کرا.

 

لە یەکێک لە پەیامەکاندا بۆ هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ئەوە هاتووە “هێزەکانی داگیرکاری ئەمریکا داوی ئەوەی بڕیاری گەل، ئەنجوومەنی نوێنەران، حکوومەتان رەتکردەوە و بەردەوامن لەسەر دەستدرێژکردنە سەر رۆڵەی گەل و سەروەریی عێراق، سەلماندتان کە ئێوە هێزێکی داگیرکارن و تەنها رێز لە زمانی هێز دەگرن، بۆیە لەسەر ئەو بنەمایە مامەڵەتان لەگەڵدا دەکرێت”.

 

هاوکات لە بەشێکی ئەو پەیامەی کە ئاراستەی هێزەکانی ئەمریکا کراوە ئەوەش هاتووە” هەموو ئەو کردانەی دژبە بەئێوە ئەنجامدراون، وەڵامێکی ئاسانە بۆ ئەو دەستدرێژ و هێرشانەی لە عێراق ئەنجامتان داوە، بۆیە ناچاربوون هێزەکانتان لە بەشێک لە بنکەکان لە عێراق بکشێنەوە و لە بری ئەوە سیستەمی بەرگریی-تان لەو بنکانە داناوە بۆ ئەوەی خۆتان بپارێزن”.

 

شایەنی باسە راشیگەیەندراوە “ئێمە درک بە هەڕەشەکانی ئەم دواییەی ئێوە دەکەین کە ئاراستەی گرووپ و سەرکردکانی هێزی بەرگریی ئێمەتان کردووە، بەڵام ئەو هەڕەشانە لەبەر ئەوە کردووە بۆ ئەوەی شکستەکانی خۆتانی پێ داپۆشن، ئێوە زۆر لەوە لاوازترن بتوانن بێنە نێو جەنگەوە لەگەڵ گرووپەکانی بەرگریی لە عێراق، هەروەها بەو هەڕەشەکردنەتان  دوژمنکاری خۆتان سەلماند لە عێراق لە کاتێکدا گەلی عێراق رووبەڕووی پەتای کۆرۆنا بووەتەوە و ئێوە بەپێچەوانەی ئەوەی لە میدیاکاندا باسی دەکەن گرنگی بە گەلی عێراق نادەن”.

 

هاوکات لەو پەیامەدا کە ئاراستەی لایەنە سیاسییەکان کراوە تیایدا ئەوە هاتووە “هەڵوێستی خۆمان بۆ هەموو لایەک رادەگەیەنن لەوەی تێپەڕاندنی کاندیدکراوی هەواڵگریی ئەمریکا بەناو عەدنان زورفی رەت دەکەینەوە، هەورەها هۆشداری دەدینە سەرکۆمار لەوەی ئەو کەسەی راسپاردووە، چونکە ئەوە پێچەوانەی ئیرادەی خۆپیشاندەران و ئاراستەکانی مەرجیعەتە کە ئەوەی لای ئێمە مایەی قبوڵکردن نییە کە کەسێکی تومەتبار بە گەندەڵی راسپێردرێت بۆ سەرۆکوەزیرانی داهاتوو، هەموو هەوڵێکمان لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و ئارامی وڵات دەخەینە گەڕ، جگە لەوەش پاڵپشتیکردنی ژمارەیەک ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ تێبەڕاندانی حکوومەتەکەی عەدنان زورفی ئیدانە دەکەین”.

 

لەو پەیامەی کە ئاراستەی گەلی عێراق ئەوە هاتووە “بەڵێن دەدەین سەربازبین بۆ بەرگریکردن لە ئێوە و رێگە بە ئەمریکا نادەین وڵات داگیر بکات و سەروەت سامانمان ببات و هەروەها بەڵێن دەدەین بەردوام بین لە رووبەڕووبوونەوەی داعش”.

وەڵامێک بنووسە