ژمارەیەک رێگا لە ناوەڕاستی بەغداد بەڕووی خەڵک کرایەوە

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد بە هۆی هێوربوونەوەی رەوشەكەوە كردنەوەی ژمارەیەك رێگای لە ناوەڕاستی شاری بەغدا راگەیاند.

 

لە راگەیەندراوێکدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد ئاماژەی بەوەداوە کە بەهۆی هێوربوونەوە ژمارەیەک گەڕەک بۆ هاتووچۆ کراوەتەوە کە لە میانی چەند رۆژی رابردوودا هێزە ئەمنییەكان بە هۆی ئەو خۆپیشاندانانەی كە دژبە گەندەڵی، بێكاری و خراپی خزمەتگوزارییەكان ئەنجامدران، ژمارەیەك رێگایان لە شاری بەغدا داخستبوو.

 

هاوکات فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە دەستیكردووە بە كردنەوەی ژمارەیەك رێگا لە ناوەڕاستی شارەكە.

 

شایەنی باسە لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو كە دوای هێوربوونەوەی رەوشەكەوە چواریانی قورتوبە بە ئاراستەی گۆڕەپانی تەحریر لەگەڵ رێگای شەقامی نیزاڵ لە چواریانی گۆڕەپانی تەیەران بە ئاراستەی كۆمەڵگەی وەزیران و گۆڕەپانی ئەندەلوس لەگەڵ پردی سەنك لە ناوەڕاستی بەغدا كراونەتەوە.

پێشتر راگەیەندرابوو كە لەئێستادا رەوشی شاری بەغدا هێوربووەتەوە و ژیان و گوزەران تیایدا ئاساییبووەتەوە، ئەویش دوای ئەو خۆپیشاندانانەی كە لە میانی چەند رۆژی رابردوودا دژبە گەندەڵی، بێكاری و خراپی خزمەتگوزارییەكان لە شارەكە و ژمارەیەك پارێزگای باشووری عێراق ئەنجام دران.

وەڵامێک بنووسە