چاوشئۆغڵو کاردانەوەییەکی توندی بەرامبەر وتەکانی ناتانیاهو نیشاندا

مه‌ولود چاوشئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، “بەڵێنەکانی بینیامین نه‌تانیاھو به‌ر له‌ ھەڵبژاردن کە بەردەوام پەیامی نایاسایی و شەڕانگێزانە دەنێرێت، دەچنە چوارچێوەی دەوڵەتی نەژادپەرستانەی ئاپارتھاید. تا كۆتایی داكۆكیكار ده‌بین له‌ مافه‌كانی خوشك و برا فه‌ڵه‌ستینییه‌كانمان”.

 

 

مه‌ولود چاوشئۆغڵو له‌ هه‌ژماری خۆیه‌وه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر گوته‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بینیامین نه‌تانیاهو سه‌باره‌ت به‌ لكاندنی یه‌كه‌ نیشته‌جێبوونه‌ نایاساییه‌كانی جووله‌كه‌كان له‌ كه‌ناری خۆرئاوی داگیركراو، به‌ ئیسرائیله‌وه‌، نیشاندا.

 

هاوکات چاوشئۆغڵو له‌ په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه‌ “بەڵێنەکانی بینیامین نه‌تانیاھو به‌ر له‌ ھەڵبژاردن کە بەردەوام پەیامی نایاسایی و شەڕانگێزانە دەنێرێت، دەچنە چوارچێوەی دەوڵەتی نەژادپەرستانەی ئاپارتھاید. تا كۆتایی داكۆكیكار ده‌بین له‌ مافه‌كانی خوشك و برا فه‌ڵه‌ستینییه‌كانمان”.

 

به‌ڵێنه‌كه‌ی نه‌تانیاهو

 

شایەنی باسە له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ پێشوه‌خته‌كه‌ی ئيسرائيل، كه‌ بڕیاره‌ له‌ ١٧ی ئه‌یلوولدا به‌ڕێوه‌بچێت، نه‌تانیاهو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌گه‌ر بێت و دووباره‌ هه‌ڵببژێردرێته‌وه‌، له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا به‌هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مریكا، دۆڵی ئوردن و باكوورى ده‌رياى مردوو به‌ ئیسرائیله‌وه‌ ده‌لكێنێت.

 

جێگای ئاماژەیە نه‌تانیاهو به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنی گشتیی ٩ی نیسان، هه‌مان به‌ڵێنی له‌ حاڵه‌تی هه‌ڵبژێردرانی و پێكهێنانی حكوومه‌تی هاوپه‌یمانیی دابوو. لای خۆشییه‌وه‌ باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیل، ده‌یڤید فریدمان، پشتیوانیی له‌ نه‌تانیاهو كردبوو، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه‌ ئیسرائیل “مافی خۆیه‌تی” هه‌ندێك ناوچه‌ی كه‌ناری خۆرئاوا به‌ وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ بلكێنێت.

 

وەڵامێک بنووسە