چاوشئۆغڵو لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی تورکمانی کۆبوویەوە

مه‌ولود چاوشئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا لەگەڵ سۆران شوکر، سەرۆکی هاوپەیمانی تورکمانی هەولێر(ئەربیل)  کۆبوویەوە.

 

 

چاوشئۆغڵو، وەزیری بەرگری تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایتی تویتەر لە تویتێکدا رایگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا باسمان لەوە کردووە کە بەهەموو شێوەیەک ئامادەین لە هەموو بوارێک بۆ یارمەتیدانی تورکمان.

 

چاوشئۆغڵو لە تویتەکەیدا رایگەیاندووە، ” لەگەڵ سۆران شوکر، سەرۆکی هاوپەیمانی تورکمانی هەولێر(ئەربیل) کۆبووینەوە. تیشکمان خستە سەرئەوەی کە هەموو کاتێک و لە هەموو بوارێک ئامادەین بۆ یارمەتیدانی برایانی تورکمانمان. هەروەها باسمان لەو هەنگاوانە کرد بۆ ئەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانمان لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق  زیاتر بەرەوەپێشتر ببەین”.

 

لە بارەی کۆبونەوەکەیان سۆران شوکر، سەرۆکی هاوپەیمانی تورکمانی هەولێر(ئەربیل) بۆ مایکی تەبا وتی، “وەکو دەزانن دوای هەڵبژاردنەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق  بەرێز  وەزیر چاوشئۆغڵو سەردانی هەولێر(ئەربیل)ـی کرد. وە لەگەڵ هەریەک لە بەرێز مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی کۆبوویەوە. هەروەها لە بەرەی تورکمانی عێراقی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تورکمان کۆبوویەوە. زانکۆی بیلکەنت کە لایەن ئیحسان دۆغرمەچی-ـییەوە دروستکرا بۆ بۆ تورکمانان بەڵام دواتر دواتر قوتابخانەکە دووچاری کێشەی دارایی بوویەوە. دواتر لە لایەن وەقفی مەعاریف دووبارە دەستی کردەوە بە کارەکانی”.

 

” دوای ئەوەی کە لەلایەن وەقفی مەعاریف-ـەوە بەرێوەبردرا ئەو بەشێک لەو قوتابیانەی کە بە خۆرایی وەرگیرابوون ناچار بوون واز لە قوتابخانە بێنن. ئەوەش کاریگەری خستە سەر داهاتوو و دەروونی قوتابییەکان. مەولود چاوشئۆغلوش لەبارەی بەدواداچون بۆ ئەم بابەتە بەلێنی بە ئێمە دابوو. هاوکات دوای بەدواداچوونەکانی ژمارەیەک لە قوتابییەکان گەڕانەوە قوتابخانە”.

 

سۆران شوکر دوای ئاماژەدان بەوەی کە بەهۆی یارمەتییەکانی وەزیر چاوشئۆغڵو لە رێگای کۆنسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر پلاکێتێکی رێزلێنانمان بۆ دەنارد و وتیشی، “بەڵام جەنابیان ئاماژەیان بەوەدا کە بۆ بەخشینی پلاکێتەکە لە ئەنقەرە سەردانی بکەن و خۆیان پلاکێتەیکەی پێشکەش بکەن. سەردانەکەشمان لەو چوارچێوەیەدا بوو”.

 

شایەنی باسە شوکر ئاماژەی بەوەشدا کە لە چاوپێکەوتنەکەدا چاوشئۆغڵو پێی راگەیاندووە کە هەموو کاتێک تورکیا لە هەموو بابەتێک و پڕۆژەیەک یارمەتی تورکمان دەدەن و لە دوایانەوەن و وتیشی، ” مه‌ولود چاوشئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی لە بەرەوپێشچوونی هەموو پەیوەندییە ئابووری، بازرگانی و هەموو بوارەکان لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کرد. هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە بەم دواییانە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ مەسرور بازرانی و نێچێرڤان بارزانی ئەرێنی بووە”.

 

تەبا 

وەڵامێک بنووسە