پەیامی فەرسەت سۆفی بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی رابەری ئیسلام

ئەمرۆ هەینی لەسەر قەڵای هەولێر(ئەربیل)، پارێزگاری هەولێر هەڵستا بەسازکردنی مەراسیمێک بۆ یادکردنەوەی رۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەر ئیسلام محمد (دخ) لەسەربێت.

 

 

فەرسەت سۆفی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکدا لە هەژماری فەرمی خۆی پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام بڵاوکردەوە و تیایدا گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی هەرێم و گشت جیهان کرد.

 

دەقی پەیامەکەی فەرسەت سۆفی:

 

“ بسم الله الرحمن الرحیم

وَمَا أَرْسَلْنَاك إِلَّا رَحْمَة لِلْعَالَمِينَ

بە بۆنەی یادی لە دایک بوونی پێغمبەری مەزن محەمەد(درودی خوای لە سەر بێت) پیرۆزبایی لە سەرجەم دانیشتوانی شارەکەمان و کوردستان و جیهان دەکەین.

لە دایک بوونی پەیامبەری گەورەمان هەڵهاتنی خۆرێکی نوێ بوو بۆ مرۆڤایەتی. لەم یادە پیرۆزە پابەندی خۆمان بۆ پەیامی پەیامبەری ئیسلام لە ئاشتی و لێبوردەیی و دادپەروەری و پێکەوە ژیان دووپات دەکەینەوە. شەش هەزارە ساڵە قەڵای هەولێر بانگەوازی ئاشتی و لێبوردەیی دەکات و نەفرەتی لە شەرو خوێن رشتن کردوە, ئەم شارە شاری هەموو جیاوازیەکانەو لە سەر رێبازی کیتابە ئاسمانیەکان و پەیامی پێغمبەران هەزاران ساڵە مرۆڤایەتی لە باوەش گرتووە. لەم یادە مەزنە وێرای پیرۆزبایی بەڵێن بە هاوشیاریانم دەدەم لە پایتەختی کوردستان کە بە بێ جیاوازی خزمەتکاری هەموتان دەبین.

د.فەرسەت سۆفی
پارێزگاری هەولێر
٨/١١/٢٠١٩”

 

ھاوکات پارێزگاری هەولێر ھەر لەگەڵ پەیامەکەیدا ئەم وێنەیەی خوارەوەی بڵاوکردەوە و خۆشحاڵی خۆی لەبارەی ئەم یادە دەربڕی.

 

Görüntünün olası içeriği: 1 kişi, gülümsüyor, yazı

 

شایەنی باسە لە رێوڕەسمەکەی ئەمڕۆ کە کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی دوای نیوەڕۆ دەستی پێکرد، هەریەکە لە فەرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر(ئەربیل) و نەوزاد هادی پارێزگاری، پێشووی هەولێر(ئەربیل) و نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر(ئەربیل) و پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقافی هەرێم و چەندین زانای ئایینی لە شارەکانی بەشداریان لە مەراسیمەکە کرد.

وەڵامێک بنووسە