پێنس: یه‌که‌کانمان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ نیشتمان، داعش دۆڕا

مایک پێنس، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی ئه‌مریکا رایگەیاند، “یه‌که‌کانمان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌ نیشتمان، داعش دۆڕا. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابین له‌وه‌ی جارێکی تر داعش رووی ناشرینی خۆی نیشان ناداته‌وه‌ له‌ ناوچه‌که‌ ده‌مێنینه‌وه‌، له‌نێو به‌ره‌نگاریه‌که‌دا ده‌مێنینه‌وه‌”.

 

 

پێنس له‌ دوای هێرشه‌که‌ی منبج-ه‌وه‌ به‌بێ باس کردن له‌ هێرشه‌که‌ وتی، ”یه‌که‌کانمان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ نیشتمان، داعش دۆڕا”.

 

له‌ بۆنه‌یه‌کدا که‌ له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئه‌نجام درابوو، راسته‌وخۆ دوای هێرشه‌که‌ی منبج-ی ژێر کۆنترۆڵی رێکخراوی چەکداری یه‌په‌گه‌\په‌که‌که‌ پێنس گوته‌یه‌کی پێشکه‌شی دیپلۆماته‌کان کرد و راسته‌وخۆ هیچ باسێکی له‌ هێرشه‌که‌ نه‌کرد.

 

پێنس وتی، ”یه‌که‌کانمان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌ نیشتمان، داعش دۆڕا. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابین له‌وه‌ی جارێکی تر داعش رووی ناشرینی خۆی نیشان ناداته‌وه‌ له‌ ناوچه‌که‌ ده‌مێنینه‌وه‌، له‌نێو به‌ره‌نگارییه‌که‌دا ده‌مێنینه‌وه‌. سه‌ربازه‌کانمان و ده‌ستکه‌وته‌کانی هاوپه‌یمانه‌ هاوبه‌شه‌کانمان ده‌پارێزین”.

 

له‌ کاتی تێپه‌ڕینی کاروانێکی سه‌ربازی ئه‌مریکیدا له‌ منبج-ی ژێر داگیرکاری رێکخراوی چەکداری یه‌په‌گه‌\په‌که‌که‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ک روویدابوو.

 

وته‌بێژی هاوپه‌یمانی دژی داعش به‌رابه‌رایه‌تی ئه‌مریکا سین ریان له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه‌ی منبج-ی سووریا که‌ داعش له‌ ئه‌ستۆی گرتبوو، رایگه‌یاند، سه‌ربازی ئه‌مریکی به‌هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

 

وەڵامێک بنووسە