پلانە بەرگرییەکانی ناتۆ لە لووتکەی سەرکردەکان بەردەوامە

سكرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند، به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ی به‌هۆی دژوه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ئه‌و پلانه‌ی یه‌په‌گه‌/په‌یه‌ده‌ وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ نیشان ده‌دات و په‌سه‌ندنه‌كردنی پلانی به‌رگریی ناتۆ له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ له‌باره‌ی وڵاتانی باڵتیك، سه‌ریهه‌ڵداوه‌.

 

لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا یانس ستولتنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ باسی له‌وه‌ كرد كه‌ پلان هه‌یه‌ له‌باره‌ی پاراستنی هه‌موو هاوپه‌یمانان به‌ باڵتیك و پۆڵه‌نداشه‌وه‌ و وتی، ”له‌و دیو ئه‌ویشه‌وه‌ ته‌نها پلانمان نییه‌ به‌ڵكو هێزه‌كانی سه‌ربازیش هه‌ن. له‌ مێژووماندا بۆ یه‌كه‌مجار هێزی ئاماده‌ی جه‌نگ له‌ مه‌یداندان بۆ پاراستنی وڵاتانی باڵتیك”.

 

هاوکات یانس ستولتنبێرگ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ دڵنیایه‌ له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌هێزكردنی پلانه‌كانی به‌رگریی و وتی، ”دوێنێ له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان باسی ئه‌م كێشه‌یه‌م كرد. له‌م كاته‌شدا كار له‌سه‌ر كێشه‌كه‌ ده‌كه‌ین”.

 

به‌هۆی تانه‌ی ئه‌مریكا له‌ باره‌ی پلانی ئه‌منیی سه‌باره‌ت به‌ توركیا كه‌ یه‌په‌گه‌/په‌یه‌ده‌ش به‌ هه‌ڕه‌شه‌ داده‌نێت، توركیا دژبە په‌سه‌ندكردنی پلانی ئه‌منیی ناتۆ سه‌باره‌ت به‌ وڵاتانی باڵتیك وه‌ستایه‌وه‌.