پارێزگای هەولێر(ئەربیل) کۆمەڵیک بڕیاری نوێ دەردەکات

ئەمڕۆ شەممە ٤ی نیسانی  ٢٠٢٠، پارێزگای هەولێر(ئەربیل) ژمارەیەکی بڕیاری نوێ دەردەکات کە رێکارەکانی هاتوچۆ کردن تێیدا دیاری کراوە.

 

 

بەپێی راگەیەندراوێکی پارزێگا، مووچەخۆرەکان کە سبەی مووچە وەدرگرن دەتوانن لەرێگەی ناسنامەکانیانەوە بڕۆن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.

 

هاوکات کارمەندەکانی بانکە حکوومییەکان دەتوانن بچنە سەر کارەکانیان و ئەرکی دابین کردنی مووچەی فەرمانبەران بەجێ بگەینن.

 

راگەیەندراوی پارێزگای هەولێر(ئەربیل) بەم جۆرەیە:

 

هه‌موو بازگه‌ و خاڵه‌كانی پشكنینی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌، رێگه‌ له‌م لایه‌نانه‌ی خواره‌وه‌ نه‌گرن:

1- كارمه‌ندانی بانكی حكومی و گه‌نجینه‌ بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌.

2- فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت.

3- وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، كه‌ سبه‌ی 5/4/2020 مووچه‌ وه‌رده‌گرن، ئه‌وانه‌ی كه‌ ناسنامه‌ی خوێندنی باڵا، یان پشتگیرییان پێیه‌، رێگه‌یان پێ بدرێت.

4- تیمه‌كانی ته‌ندروستی، پزیشكان و ئه‌مبوڵانس “إسعاف”.

5- تیمه‌كانی پۆلیس، ئاسایش، پۆلیسی هاتوچۆ، زێره‌ڤانی و هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌وانه‌ی له‌ ئه‌ركدان.

6- تیمه‌كانی كاره‌با و چاكردنه‌وه‌ی تۆڕی كاره‌با.

7- تیمه‌كانی ئاو و ئاوی ئیفراز و چاكردنه‌وه‌ی تۆڕی ئاو.

8- تیمه‌كانی شاره‌وانی و لابردنی زبڵ و خاشاك.

9- ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی خواردن بۆ كه‌ره‌نتین ده‌به‌ن.

10- تیمه‌كانی راگه‌یاندن، ئه‌وانه‌ی پشتگیری ده‌زگاكانی خۆیان پێیه‌.

11- تیمه‌كانی پارێزگا و قایمقامیه‌تی ناوه‌ندی، كه‌ رێگه‌پێدانیان هه‌یه‌.

نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر 4/4/2020

وەڵامێک بنووسە