پارێزگاری سلێمانی ٣ رۆژ ماتەمینی راگەیاند
پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا بۆ كۆچی دوایی قادری حاجی عەلی، سیاسەتمەدار و كەسایەتی ناسراوی كورد، سێ رۆژ ماتەمینی لەپارێزگاكە رابگەیەنێت.
د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، لەڕاگەیەنراوێكدا بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە پرسەو خەم و ماتەمینی خۆیانی بۆ كۆچی قادری حاجی عەلی سەركردەیەكی سیاسی ناسراوی كورد دەربڕیوە و بڕیاریداوە وەك پارێزگای سلێمانی پرسەیەكی سەرتاسەری بۆ ماوەی سێ ڕۆژ رابگەیەنین.
بەپێی پڕۆتۆكۆڵی سیاسی و فەرمی، مەبەست لەڕاگەیاندنی ماتەمینی بۆ ماوەی سێ رۆژ داگرتنی ئاڵای عێراق و هەرێمی كوردستانە لەگشت دامەزراوە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان تا ئاستی نیوە.