وەزیری ناوخۆ: کاتژمێر ٦ بۆ ١٢ قەدەغەی هاتووچۆی تەواو جێبەچێ دەکرێت

وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، لە سبەیەوە کاتژمێر ٦ی ئێوارە بۆ ١٢ی شەو قەدەەی هاتووچۆ بە تەواوی جێبەجێ دەکرێت. 

 

 

لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە قەدەغەی هاتووچۆی تەواو تا کاتژمێر ١٢ی ئەمشەو بەردەوام دەبێت.

سەردێری وتەکانی وەزیری ناوخۆ: 

 

 

  • قەدەغەی هاتووچۆی تەواو کە بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر راگەیەندرابوو، تا ١٢ شەو بەردەوام دەبێت.
  • دابینکردنی پێداویستی گشت سێکتەرەکان رێوشوێنی بۆ دانراوە.
  • دەسەڵاتی بریاردان دراوەتە پارێزگاکان و ئیدارەکان.
  • لێژنەیەک پێکدێت بۆ لێکۆڵینەوە لە پەلاماردانی پزیشکێکی سلێمانی
  • دەسەڵات دەدرێت بە پارێزگا و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان بە پێی ئەو خشتانەی کە پێشنیاریان کردووەلە کاتژمێر ١٢ی شەو تا ٦ی ئێوارە بە مەبەستی رێگەپێدان بە کردنەوەی ئەو شوێنە خزمەت گوزارییانەی کە پێویستن بۆ هاووڵاتییان و هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلە خزمەتگوزارییەکان بە پێی پێویست.
  • کاڵا و خۆراک لە کۆگاکان هەیە و نایەڵین نرخی شتومەک بەرز ببێتەوە.
  • میکانیزمێک دانراوە کە دواتر لەلایەن پارێزگارەکانەوە بڵاو دەکرێتەوە و رۆژانە هاتووچۆ بەپێی میکانیزمەکە لە نێوان کاتژمێر ١٢ی شەو بۆ ٦ی ئێوارە دەبێت.
  • پلانمان بۆ خراپترین سیناریۆ داناوە.

 

وەڵامێک بنووسە