وەزیری ناوخۆ و وەزیری تەندرووستی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان سازکرد: دان بەخۆتان بگرن

وەزیری ناوخۆ و وەزیری تەندرووستی ئاماژەیان بە ٤٨ کاتژمێر قەدەەی هاتووچۆ دا و رایانگەیاند، بۆ دیراسەکردنی ئەو دۆخەی کە لە ئارادایە بڕیارەکەیان دەرکردووە. 

 

 

لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و سامان بەرزنجی، وەزیری تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق تیشکیان خستە سەر دواهەمین پێشهاتەکان و بەتایبەتی پێشهاتی قەدەغەی ٤٨ کاتژمێری کە دوێنێ کاتژمێر ١٠ راگەیەندرا.

 

سەرەتا رەبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ قسەی کرد و لە دەستپێکی قسەکانیدا رایگەیاند، ئەو ٤٨ کاتژمێرەی دواهەم بۆ ئەوە بوو نەفەسێک بدەین بە ژووری ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و هێزە ئەمنییەکانو پزیشکییەکان.

 

هاوکات سەردێری قسەکانی رێبەر ئەحمەد بەو شێوەیە بوو:

  • هەندێک لە خەڵک لە مەترسیی کۆڕۆنا تێنەگەیشتوون.
  • هەنگاوە سەرەتاییەکان کاریگەریی ئەرێنی بەرچاویان هەبوو.
  • ٤٨ کاتژمێرەکە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەکەیە.
  • داوا لە هاووڵاتییان و هەموو لایەنەکان دەکەین هاوکاربن بۆ ئەوەی لەو قۆناغە تێپەڕبین.
  • یەکێک لە گەڕەکەکان لە پرسەیەکدا ١٤ کەس توشیی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووە.
  • مەترسیی ئەوە هەیە خەڵکێکی زیاتر تووشی ڤایرۆسەکە بووبێت و بەرکەوتنیان هەبێت.
  • هەندێک لە پزیشکان ناوی دکتۆرییان بە خراپە بەکار هێناوە و سوودیان لە ناوەکە وەرگرتووە.
  • راگەیاندن ئازادە لە هاتووچۆ.
  • پێویستە راگەیەندکاران لەکاتی دەرچوون دەبێت پشتگیری دەزگاکەی لەلابێت.
  • تکا لە هاووڵاتییان دەکەین هاوکارمان بن، خۆمان بە خزمەتکاری هەمووتان دەزانین. بەشی هەرە زۆری خەڵک هاوکارمان بوونە و داوا دەکەین زیاتر هاوکارمان بن بۆ ئەوەی ئەو یەک دوو هەفتەیە بەرێوەببەین.
  • قەدەغەی هاتووچۆی ٤٨ کاتژمێرەکە دوێنێ شەو کاتژمێر ١٠ دەرکرا و بڵاوکرایەوە. ئامانج لە دیراسەکردنی دۆخەکە بوو.
  • گەر ئەو ٤٨ کاتژمێرەمان رانەگەیاندبا، بەهۆی مەراسیمێکی ئاینییەوە هەزاران کەس تووش دەبوون.
  • کێبڕکێی ئەوە دەکەین بۆ ئەوەی ژمارەی توشبووان کەم بکەینەوە. لە قۆناغێکی باشداین.
  • بڕیارمان داوە سەرجەم هاوکارییەکان کۆ بکرێتەوە و بەرێگەی حکوومەتەوە دابەش بکرێت بۆ ئەوەی بە رێکوپێکی و دادپەروەرانە بڵاوبکرێتەوە.
  • تکا دەکەین ئاڵوگۆری هێزە سەربازییەکان نەکرێت بۆ ئەوەی حساباتی وەزارەتی تەندرووستی تێکنەچێت.
  • هەرەشەی کۆڕۆنا گەورەترە لەوەی پێشبینی دەکرێت.

 

دواتر سامان بەرزنجی قسە کرد و تکای لە خەڵک کرد کە نەیەنە دەرەوە و دان بە خۆیان بنێن.

 

شایەنی باسە سەردێری قسەکانی بەرزنجی بەو شێوەیە بوو:

  • دڵنیابن لەوەیکە کارمەندانی تەندرووستی سەربازی ونن، دەستخۆشی و سووپاس و رێزی تایبەتیمان هەیە بۆ هەموویان بەناوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
  • کارئاسانی بۆ کارمەندانی پزیشکی دەکرێت.
  • وەزارەتی تەندرووستی زۆر زوو هاتە سەر خەت و لە ٢١ی مانگی کانوونی دووەم دەستمان بە کارەکان کردووە.
  • ئەو رێکارانەی کە لە سنوورەکان گیرایەبەر بووە هۆی رزگارکردنی هەزاران کەس لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا.
  • تەندرووستی هاووڵاتییان لەپێش هەموو شتێکەوەیە.
  • لە ئێستادا بە تەواوی ناتوانین بڵێین کۆنترۆڵ کراوە.
  • تکایە مەیەنە دەرەوە و بەرکەوتنتان لەگەڵ کەسانی دیکە نەبێت. مەیەنە پێش دەرگاکان.
  • نەخۆشەکان لە دۆخێکی باش دان. ٧٤ گەڕێنراوەتەوە ماڵەوە. پرۆتۆکۆڵێکی زانستی رادەگەیەنین. ١٤٠ نەخۆش لە نەخۆشخانەکاندان.

وەڵامێک بنووسە