وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ئێران نایەوێت ئاشتی لەناوچەکە سەقامگیربێت

مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران نایەوێت ئاشتی لەناوچەکە سەقامگیربێت، تا مەترسییەکانی ئەو وڵاتە دورنەخەینەوە، بازنەی توندوتیژییەکان لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام دەبێت.

 

لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نوسیویەتی، ئێران هێزە سێبەرەکانی خۆی لەفەلەستین بەتایبەتیش بزوتنەوەی جیهادی فەلەستینی بەکاردەهێنێت بۆ لێدان لەهاوپەیمانە گرنگەکەیان کە ئیسرائیلە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئێران ئاشتی لەناوچەکەدا ناوێت، نایەوێت فەلەستینییەکان پشوبدەن و پێشبکەون.

لەبەشێکی دیکەی تویتەکەیدا، پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەکردوە، ئێران روبەروبونەوەی زیاتری لەناوچەکە دەوێت، هەتاکو مەترسییەکانی ئەو وڵاتە دورنەخەینەوە بازنەی توندوتیژییەکان بەردەوامدەبێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاندوە، پەیامەکەیان رونە ئەویش بەردەوامیدانە بەزیادکردنی فشارەکان لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران تا ناچاردەبێت بگەڕێتەوە بۆ مێزی گفتوگۆ بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنێکی چڕوپڕ کەناچاری بکات پشتیوانییەکانی بۆ گروپە تیرۆرستییەکان رابگرێت.

لەکۆتایدا، پۆمپیۆ گلەیی لەوڵاتانی جیهان کردوە کە چیتر بۆیان نییە باسی ئاشتی لەناوچەکە بکەن، لەکاتێکدا رێگە دەدەن مەترسییەکانی ئێران بەبێ روبەروبونەوە بەردەوامبێت.

 

 

 

وەڵامێک بنووسە