وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردەی وڵاتان كۆدەبێتەوە

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە پەراوێزی كۆنفرانسەكەی بەرلین كە بۆ یەكلایی كردنەوەی قەیرانی لیبیا دەبەسترێت زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ لێپرسراوانی ژمارەیەك لە وڵاتانی جیهان دەكات، بەر لە دەستپێكردنی كۆنفرانسەكەش لەگەڵ مەولود چاوش ئۆغلو وەزیری دەرەوەی توركیا كۆبوەوە.

 

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرای كردوە، كە پۆمپیۆ لەگەڵ لێپرسراوانی میسر و توركیا و ئەڵمانیا و ئیمارات و یەكێتی ئەوروپادا كۆدەبێتەوە بەمەبەستی تاووتوێ كردنی چەند دۆسیەیەكی جێ ناكۆكی ناوچەكە و جیهان، بەڵام هیچ دیدارێك لەگەڵ لێپرسراوانی روسیادا ناكات.

 

پۆمپیۆ لەو دیدارانەیدا كار لەسەر هەنگاوەكانی وڵاتەكەی دەكات بۆ ئاسایی كردنەوەی ئەو ئاڵۆزییانەی بەمدواییانە لەخۆرهەڵاتی ناوەراستتدا چڕبوونەتەوە.

 

وەڵامێک بنووسە