وەزیری دەرەوەی ئێران: ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ و ئیمارات دروست بكه‌ین

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ وڵاته‌كانی ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌ و ده‌شیانه‌وێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ و ئیمارات دروست بكه‌ن.

 

 

زه‌ریف رایگەیاند، “په‌یوه‌ندی بێوێنه‌مان له‌گه‌ڵ رووسیا، توركیا، پاكستان و ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی كه‌نداو هه‌یه‌. ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی هاوشێوه‌ له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ و ئیمارات-یش دروست بكه‌ین. جگه‌ له‌ یه‌ك حاڵه‌تی ریزپه‌ڕ كێشه‌مان نییه‌ له‌ دروستكردنی په‌یوه‌ندی گونجاو له‌گه‌ڵ جیهان”.

 

له‌ چلەمین ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی ئێران له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی پێشوو و پێشووتری ده‌ره‌وه‌ و باڵیۆزانی پێشوو و پێشووتری ئێران، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ دوا.

 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد كه‌ ئێران په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوسێ به‌ جۆرێك باشه‌ كه‌ له‌ مێژوودا وێنه‌ی نه‌بووه‌ و ئه‌مه‌ش جێگای دڵخۆشی ئه‌وانه‌ و وتی، “په‌یوه‌ندی بێوێنه‌مان له‌گه‌ڵ رووسیا، توركیا، پاكستان و ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی كه‌نداو هه‌یه‌. ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی هاوشێوه‌ له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ و ئیمارات-یش دروست بكه‌ین. جگه‌ له‌ یه‌ك حاڵه‌تی ریزپه‌ڕ كێشه‌مان نییه‌ له‌ دروستكردنی په‌یوه‌ندی گونجاو له‌گه‌ڵ جیهان”.

 

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف به‌ بیری هێنایه‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكییه‌كان به‌رده‌وام پێیان ده‌ڵێن “له‌و ناوچه‌یه‌ به‌دوای چییه‌وه‌ن؟”، به‌ڵام پێویسته‌ پرسیار له‌وه‌ بكرێت كه‌ ئه‌مریكا لێره‌ به‌دوای چییه‌وه‌یه‌ چونكه‌ بۆخۆیان لێره‌ ژیاون و ده‌زانن له‌و خاكه‌ ناسڕدرێینه‌وه‌.

 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌ وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هاوپه‌یمانییان دروستكردووه‌، وتی، “له‌ ناوچه‌كه‌ ئیسرائیل له‌ ریزی هاوپه‌یماناندا نییه‌. به‌ هاوپه‌یمانییه‌كی له‌ كا ره‌وشی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت (سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بێنیامین) ناتانیاهۆ له‌ ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه‌ وه‌ك ئه‌وانه‌ وایه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت قه‌ڵا له‌ لم دروست بكه‌ن”.

وەڵامێک بنووسە