وەزيرى ده‌ره‌وه‌ی توركيا: بەهۆی کۆرۆناوە تاوەکو ئێستا لە دەرەوەی وڵات ١٥٦ هاووڵاتيمان گیانیان لەدەستداوە

مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری ده‌ره‌وه‌ی توركيا رایگەیاند، “بەداخەوە ١٥٦ هاووڵاتيیمان بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)وە لەدەرەوەى وڵات گيانيان لەدەستداوە. تەرمى ٥٠ هاووڵاتیيمان گەڕاندووەتەوە وڵات”.

 

 

مه‌ولود چاوشئۆغڵو، لە ميانەى بەشداريیكردنى لە بەرنامەيەكى كەناڵى CNN Turkدا، هەڵسەنگاندنى بۆ دوايين پێشهاتەكانى پەيوەست بە پەتاى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) كرد.

 

چاوشئۆغڵو ئاشكرایكرد بەردەوامن لە هەوڵەكانيان بۆ گەڕاندنەوەى ئەو هاووڵاتييە توركانەى كە لەدەرەوەى وڵاتەكە لە دۆخێكى خراپدان و گوتى: “تاوه‌كو ئەمڕۆ ٢٥ هەزار هاووڵاتيیمان لە نزيكەى ٥٥ وڵاتەوە گەڕاندووه‌تەوە وڵات”.

 

دووپاتیشیكردەوە، ئەوانەى كە لەدەرەوەى وڵات ئەهێنرێنەوە ١٤ رۆژ كەرەنتين دەكرێن و گوتى: “لە ١ی نيسانەوە دوو هەزار و ٤٦٧ هاووڵاتيمان گەڕاندووەتەوە. لە دوايين دوو رۆژدا ٦٤٤ هاووڵاتيمان لە كوێتەوە گەڕاندووەتەوە”.

 

سەبارەت بە ژمارەى گيانلەدەستدانى هاووڵاتيانى توركیا لەدەرەوەى وڵات، مه‌ولود چاوشئۆغڵو وتى، “بەداخەوە ١٥٦ هاووڵاتيیمان بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)وە لەدەرەوەى وڵات گيانيان لەدەستداوە. تەرمى ٥٠ هاووڵاتيیمان گەڕاندووەتەوە وڵات”.

وەڵامێک بنووسە