وەزيرى تەندروستیى توركيا: هاووڵاتییانی ئێرانی ده‌توانن بچنه‌وه‌ بۆ ئێران به‌ڵام رێگا ناده‌ین هیچ هاووڵاتییه‌كی تورک بچێت بۆ ئێران

وەزيرى تەندروستى توركيا، فەخرەددين كۆجا سەبارەت بەو هاووڵاتيانەى توركيا كە ئەمڕۆ بە فڕۆكە لە ئێرانەوە هێنرانەوە ئاشكرایكرد پشكنینی ئه‌و سه‌رنشینانه‌ی له‌ ئێرانه‌وه‌ هاتوون و قه‌ره‌نتینه‌ كراون نێگه‌تیڤه‌ و هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایان له‌نێودا نییه‌”.

 

وەزيرى تەندروستى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە دواى كۆبوونەوەى ليژنەى زانستى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە باڵەخانەى بيلكەنتى وەزارەتى تەندروستى كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى رێكخست.

 

وەزيرى تەندروستى توركيا، فەخرەددين كۆجا، سەبارەت بەو هاووڵاتيانەى توركيا كە ئەمڕۆ بە فڕۆكە لە ئێرانەوە هێنرانەوە ئاشكرایكرد پشكنینی ئه‌و سه‌رنشینانه‌ی له‌ ئێرانه‌وه‌ هاتوون و قه‌ره‌نتینه‌ كراون نێگه‌تیڤه‌ و هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایان له‌نێودا نییه‌.

 

كۆجا وتى:”پاش زانينى ئەوەى كە بەشێك لە سەرنشينەكان بۆ سەردانيكردنى قوم و مەشهەد چووبوون لە ئێران و بەهۆى ئەوەى چەند سەرنشينێك تايان نەبووە، بەڵام نيشانەكانى كۆخەيان لێبوو، بڕيارى نيشتنەوەى فڕۆكەكەمان لە ئەنقەرە دا”.

 

سەبارەت بە هۆكارى ئاراستە كردنى فڕۆكەكە بەرەوە ئەنقەرە، كۆجا وتى: “هۆكاری ئاڕاسته‌كردنمان بۆ ئه‌نقه‌ره‌، ئه‌وه‌ بوو كه‌ تیمی پسپۆڕی پێشترمان له‌ ناوه‌نده‌كانی قه‌ره‌نتینه‌كردن له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ئاماده‌بوون”.

 

وەزيرى تەندروستى توركيا، زانيارى زياترى دەربارەى سەرنشينانى ئەو فڕۆكەيەى دا و گوتى: “لە نێوان ١٤٠ سەرنشيندا كەسيان تايان لێنەبوو، چوار نەخۆش كۆخە و دوو نەخۆشيش گەروويان دەبرژايەوە و چوار نەخۆشى ديكەش تايان لێنەبوو، دەمەوێ بڵێم، كە بە گشتى دۆخيان باشە”.

 

فەخرەددین كۆجا ئاشكراشیكرد ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی توركیا كه‌ له‌ سنووری ئێرانه‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان، پشكنینی ته‌ندروستییان بۆ كراوه‌ و ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ قوم و مه‌شهه‌د بوون، بۆ ماوه‌ی ١٤ رۆژ قه‌ره‌نتینه‌ ده‌كرێن. ئەو وتى: “ئه‌گه‌ر هاووڵاتییانی توركیا كه‌ له‌ ئێرانن بیانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ توركیا، ئه‌وا ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ چ شێوه‌یه‌ك پێویست بێت بهێنرێنه‌وه‌ هه‌موو توانایه‌كی خۆمان ده‌خه‌ینه‌ گه‌ڕ”.

 

سەبارەت بە مۆڵەتى هاتووچۆكردن لە تورکیاوە بۆ ئێران، وەزيرى تەندروستى توركيا گوتى: “دەمەوێت بە تايبەتى ئەوە بڵێم كە مۆڵەتى گەشتەكانى ئێران تەنها بۆ هێڵى ئاسمانى توركيا رانەگيراوە بەڵكو لە هەموو كۆمپانياكانى فرۆكەوانى راگيراوە. ده‌ڵێین هاووڵاتییانی ئێرانی ده‌توانن بچنه‌وه‌ بۆ ئێران، به‌ڵام رێگا ناده‌ین هیچ هاووڵاتییه‌كی تورک بچێت بۆ ئێران”

 

هەروەها فەخرەددين كۆجا، رايگەياند ئەوان له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ به‌ هه‌ستیاریی مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن، سێ چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر كه‌سێك كه‌ گومانی ڤایرۆسه‌كه‌ی لێكراوه‌ و له‌ فڕۆكه‌یه‌كدا بووه‌ کە به‌ره‌و توركیا هاتووه‌، رێگایان نه‌داوه‌ فڕۆكه‌كه‌ له‌ توركیا دابه‌زێت.

 

سەبارەت بە ماوەى قەرەنتينەی ئەو هاووڵاتيانەى كە لە ئێرانەوە هێنراونەتەوە، وەزيرى تەندروستى توركيا گوتى: “بە گوێرەى راپۆرتى دەزگاى زانست، ئەوە رادەگەیەنين كە چى رێوشێونێك دەگرينە بەر”.

 

دەربارەى داواكردنى ئێران بۆ سێتى دەستنيشانكردنى ڤايرۆسى كۆرۆنا، فەخرەددين كۆجا گوتى: “لە ئێرانەوە داواى ئەو سێتانەيان كردووە، سبەى ئەو داواكارييە بەجێ دەگەێنين”.

وەڵامێک بنووسە