وەزارەتی کشتوکاڵ هاوردە کردنی چەند بەروبوومێک قەدەغە دەکات

لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند لە چوارچێوەی ئەو پلانەی كە بۆ پشتیوانیكردن لە بەرهەمی كشتوكاڵی ناوخۆیی دایناوە، هاوردەكردنی پێنج جۆر لە بەرووبوومی كشتوكاڵی راگرتووە.

 

مەهدی زەمەد قەیسی، بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاندووە وەزارەتەكەیان بڕیاریداوە لە سەرەتای ئەم مانگەوە، تا كاتێكی نادیار بەرووبوومەكانی پەتاتە، شووتی، گندۆرە، بیبەر و كولەكە هاوردە نەكرێن.

 

مەهدی زەمەد قەیسی ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو بڕیارە لە چوارچێوەی ئەو پلانەی كە وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ پشتیوانیكردن لە بەرهەمی كشتوكاڵیی ناوخۆیی دایناوە، دەراوە.

 

پێشتر وەزارەتی كشتوكاڵ بڕیاری رێگەگرتنی لە هاوردەكردنی بەرووبوومەكانی تەماتە، خەیار، باینجان، سیر لەگەڵ ماسی بەستراوی دەركردەبوو.

وەڵامێک بنووسە