وەزارەتی ناوخۆی عێراق فەرمانی دەستگیر کردن بۆ ٥ تۆمەتبار دەردەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند کە فەرمانی دەستگیر کردن بۆ ٥ تۆمەتبار دەرکراوە کە ئەنجامدەری هێرشەکەی گۆڕەپانی وەسبە دادەندرێن.

 

 

ئاژانسی هەواڵیی فەرمی ئەنبائی عێراق ئاشکرای کرد کە وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندووە، “٥ تۆمەتباری گۆڕەپانی وەسبە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە”.

 

رۆژی پێنجشەممە  ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لێژنەی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاندبوو کە لێکۆڵینەوەکان لەبارەی رووداوەکە دەستیپێکردووە و ئەنجامدەران سزا دەدرێن.

 

وەڵامێک بنووسە