وەزارەتی تەندرووستی: ٣ کەسی دیکە لە سلێمانی تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوونە

وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، ٣ کەسی دیکە لە شاری سلێمانی دەستنیشانکران کە تووسی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوونە.

 

 

 

لە روونکردنەوەیەکدا وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێڕاق ئاماژە بەوە دراوە کە لە بەردەوامی پسکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ توشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ کۆڤید-١٩ لە شاری سلێمانی دەستنیشانکراوە.

 

هاوکات لە روونکردنەوەکەدا ئاشکرا کراوە کە توشبووان ٣ ئافرەتن، تەمەنیان  ٢٠-٢٤-٢٨ ساڵە و سەرجەمیان بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون و دانیشتووی قەزای چەمچەماڵن.

 

 

وەڵامێک بنووسە