وەزارەتی تەندروستی هەرێم سوپاسی تیمەکانی تەندروستی دەکات

ئەمڕۆ شەممە ٤ی نیسانی ٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە راگەیەندراویکدا سوپاسی تیمەکانی تەندروستی دەکات.

 

 

لە راگەیەندراوەکەدا وەزارەتی تەندروستی سوپاسنامەی خۆی ئاراستەی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی دەکات و دەڵێت، “خزمەت و شەونخونی و ماندووبونی ئێوە هەمیشە جێگای ڕێز و پێزانین و سوپاسی بێپایانی حکومەتی هەرێم و تەواوی خەڵکی کوردستانە”.

 

هاوکات ئەوەشی تێدا هاتووە، “ئەمڕۆ ئێوە لەسەنگەری پێشەوەی ڕووبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنان کە هەڕەشە لەهەموو مڕۆڤایەتی دەکات لەجیهاندا، هەرێمی کوردستان لەئێستادا بەقورسی ڕووبەڕوی ئەو مەترسیە بۆتەوە و لەو پێناوەدا ڕێوشوێنەکانی قەدەغەی هاتووچۆ توندترکراوە بەمەبەستی پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانی خۆشەویست”.

 

دەقی راگەیەندراوەکەی حکوومەت بەم جۆرەیە:

ڕاگەیەندراوی ژمارە 38

بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی خۆشەویست . . .

خزمەت و شەونخونی و ماندووبونی ئێوە هەمیشە جێگای ڕێز و پێزانین و سوپاسی بێپایانی حکومەتی هەرێم و تەواوی خەڵکی کوردستانە. ئەمڕۆ ئێوە لەسەنگەری پێشەوەی ڕووبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنان کە هەڕەشە لەهەموو مڕۆڤایەتی دەکات لەجیهاندا، هەرێمی کوردستان لەئێستادا بەقورسی ڕووبەڕوی ئەو مەترسیە بۆتەوە و لەو پێناوەدا ڕێوشوێنەکانی قەدەغەی هاتووچۆ توندترکراوە بەمەبەستی پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانی خۆشەویست.
هەروەک دەرکەوتووە بەهێزترین ڕێککار بۆ بەرەنگاربونەوە و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکە ڕاگرتنی جوڵە و قەدەغەکردنی هاتوچۆیە.

بەم بۆنەیەوە وێڕای دەستخۆشیمان، هەموو پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی دڵنیا دەکەینەوە کە هەمیشە جێگای ڕێز و سوپاسکردنن و بەوپەڕی ڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت لەکاتی جوڵە و هاتوچۆیان بۆ خزمەتی نەخۆش و ئەرکەکانیان بۆ چاڵاکیەکانی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، هاوکات سوپاسی برایان و هاوکارانمان دەکەین لەهێزەکانی ناوەخۆ و پۆلیس و لایەنەکانی تر کە دڵسۆزانە بۆ ڕێکخستن و جێبەجێکردنی ڕێککارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ لەهەرێمی کوردستان ئەرکەکانیان بە هەماهەنگی زیاتر دەبێت بۆ سەرکەوتن لەسەر قەیرانی نەخۆشی کۆڕۆنا.

وەزارەتی تەندروستی
4 نیسان 2020

وەڵامێک بنووسە