وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید به‌ڵێنه‌كانی ناتانیاهو سەربارەت بە دۆڵی ئوردن ئیدانە ده‌كات

ئان لیندی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی بێنیامین ناتانیاهوی، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ئیدانە كرد كه‌ به‌ڵێنی داوه‌، ناوچه‌كانی دۆڵی ئوردن له‌ كه‌ناری رۆژئاوا و باكووری ده‌ریای مردوو داگیربكات.

 

 

ئان لیندی كه‌ وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ ده‌ستبه‌كاربووه‌، ده‌ستبه‌جێ له‌ كه‌ناڵی SVTی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ لێدوانێکی دا و ئیدانه‌ی به‌ڵێنه‌كانی ناتانیاهوی كرد و وتی، “به‌ڕای من لێدوانێکی ناشیرینه‌. یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌ڵێن كه‌ ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌. پێویسته‌ چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت پێشمه‌رجی بابه‌ته‌كه‌ بێت”.

 

شایەنی باسە مارگۆت واڵسترۆم، دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی سوید كۆتایی هه‌فته‌ به‌بیانووی ئه‌وه‌ی ناتوانێت كات بۆ خێزانه‌كه‌ی دابین بكات ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌، ئان لیندی ته‌مه‌ن ٥٧ ساڵ كه‌ وه‌زیری بازرگانی بوو لە شوێنی ناوبراو بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ راسپێردرا.

وەڵامێک بنووسە