وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پەیوه‌ندیەکی ته‌له‌فۆنی لەگەڵ هاوتا ئێرانەکەی ئەنجامدا

مه‌ولود چاوشئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ جه‌واد زه‌ریف، هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی له‌ باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بوومه‌له‌رزه‌كانی ئه‌م دواییه‌وه‌ دوان.

 

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌وتوون،  مه‌ولود چاوشئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ جه‌واد زه‌ریف، هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی  ئه‌نجامداوه‌ و زه‌ریف له‌باره‌ی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی وانه‌وه‌ پرسه‌نامه‌ی ئاراسته‌ی چاوشئۆغڵو كردووه‌.

 

هاوكات هه‌ردوو وه‌زیر له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ دواون.

 

جێی ئاماژه‌یه‌ به‌پێی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان تا ئێستا ١٢ كه‌س له‌ ئێران به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٤٧ كه‌سیش به‌هۆی توشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ خراونه‌ته‌ ژێر چاودێری پزیشكی ورده‌وه‌.

 

به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی نێوان ئێران و توركیا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی داخراون و ته‌واوی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانیش له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ توركیا هه‌ڵپه‌سێردراون.

 

هێڵی ئاسمانی توركش ئه‌یرلاینيش بڕیاریداوه 27ی ئه‌م مانگه‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی له‌ توركیاوه‌ بۆ ئێران بوه‌ستێنێت.

وەڵامێک بنووسە