وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: رێگه‌ی تێده‌چێت خوا تره‌مپی بۆ رزگاركردنی جووله‌كه‌كان ره‌وانه‌ كردبێت

مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد باوه‌ڕی وایه‌ كه‌ ره‌نگه‌ خودا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكای بۆ رزگاركردنی جووله‌كه‌كان ره‌وانه‌ كردبێت. 

 

 

له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئیسرائیل مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا كه‌ له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی بی ئێن كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی له‌ ئه‌مریكایه‌، ئه‌نجامیداوه‌، روونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتۆن و ئیسرائیل داوه‌.

 

هاوکات له‌ وه‌ڵامی پرسیاری پێشكه‌شكاره‌كه‌دا كه‌ پرسی “ئایا رێگه‌ی تێده‌چێت سه‌رۆك تره‌مپ بۆئه‌وه‌ نێردرابێت هاوشێوه‌ی شاژنه‌ ئێسته‌ر جووله‌كه‌كان له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران رزگاربكات؟” پۆمپیۆ رایگه‌یاند: “وه‌ك مه‌سیحییه‌ك به‌دڵنیاییه‌وه‌ باوه‌ڕم وایه‌ كه‌ ئه‌مه‌ “.

 

 شاژنه‌ ئێسته‌ر كێیه‌؟ 

 

باس له‌وه‌ ده‌كرێت نزیكه‌ی دوو هه‌زار و ٥٠٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، شاژنه‌ ئێسته‌ری به‌ره‌گه‌ز جووله‌كه‌، وه‌ك كچێكی گه‌نج بۆ شانشینی پێرس راده‌گوێزرێت.

 

هەروەها شاژنه‌ ئێسته‌ر له‌گه‌ڵ پاشای ئه‌وده‌مه‌ی شانشینی پێرس، ئاخاشڤه‌رۆشدا هاوسه‌رگیریی ده‌كات و جووله‌كه‌بوونی خۆی ده‌شارێته‌وه‌.

 

وه‌زیرێكی ئاخاشڤه‌رۆش، هامان پاشا به‌وه‌ قایل ده‌كات كه‌ سه‌رجه‌م جووله‌كه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بكوژێت به‌ڵام شاژنه‌ ئێسته‌ر سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له‌وه‌ی پاشا له‌ بڕیاره‌كه‌ په‌شیمان بكاته‌وه‌ و سه‌رجه‌م جووله‌كه‌كان رزگارده‌كات له‌ مردن، باس له‌وه‌شده‌كرێت كه‌ هامان له‌ سێداره‌ دراوه‌.

وەڵامێک بنووسە