هێڵی ئاسمانی تورکی سەرجەم گەشتە ناوخۆییەکانی راگرت

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هێڵی ئاسمانیی توركی رایگەیاند، گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی ناوخۆی توركیایشی تاكو ٢٠ی نیسان راگیراوە.

 

لە بڵآوکراوەیەکدا بیلال ئێکشی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هێڵی ئاسمانیی توركی له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی رایگه‌یاند، “به‌هۆی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی ٣٠ گه‌وره‌ شار و راگرتنی ده‌رچوونی فڕۆكه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ ماوه‌ی ١٥ رۆژ له‌ میانی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان بۆ رێگه‌گرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، گه‌شته‌ ئاسمانییه‌ سنوورداره‌كانمان بۆ ١٤ گه‌وره‌ شار تاكو ٢٠ی نیسان هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه‌”.‌

بەپیی لێدوانەکانی فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندرووستی تورکیا، ژمارەی توشبووان لەو وڵاتە ٢٠ هەزار و ٩٢١ کەسە و تا ئێستاش ٦٩ کەس گیانی لەدەستداوە.

وەڵامێک بنووسە