هیندستان.. بەهۆی هێرشکردنی فیلک ئافرەتێک گیانی لەدەستدا

لە هەرێمى تاميل نادو باشوورى هيندستان، فيلێک هێرشى كردە سەر ئافرەتێک و لە ئەنجامدا ئافرەتەکە گيانى لەدەستدا.

 

لە هەرێمى تاميل نادو باشوورى هيندستان، فيلێک هێرشى كردە سەر ئافرەتێک و لە ئەنجامدا ئافرەتەکە گيانى لەدەستدا.

 

بە گوێرەى ئەو هەواڵەى كە رۆژنامە هندييەكان بڵاويانكردۆتەوە، نۆ كەس لە دارستانەكانى شارى كۆيمباتۆر دەرچوون بۆ رێپێوى.

 

ئافرەتێکی تەمەن ٤٠ ساڵ كە لەگەڵ هاوسەرەكەى دەرچوبوو بۆ رێپێوى، تووشى هێرشێكى دڕندانەى فيلێك بوو و لە ئەنجامدا گيانى لەدەستدا.

 

لاى خۆيەوە پۆليس رايگەياند كە ئەو گروپە بەبێ مۆڵەت وەرگرتن لە لايەنى پەيوەنديدار چوونەتە شوێنى تايبەتى ناو دارستانەكە.

 

وەڵامێک بنووسە