هۆڵه‌ندا… هەزار و ٥٠٠ كه‌س بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا

له‌ هۆڵه‌ندا له‌ ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٩٠٤ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان له‌و وڵاته‌ بۆ هه‌زار و ٦٥١ به‌رزبووه‌ته‌وه‌. ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونیش ٩٠٤ حاڵه‌ت زیادی كردووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ ١٦ هه‌زار و ٦٢٧ حاڵه‌ت.

په‌یمانگای ته‌ندروستیی و ژینگه‌ سەربه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هۆڵه‌ندا، دوایین زانیارییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بڵاوكرده‌وه‌.

به‌وپێیه‌ له‌ ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، له‌ ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٩٠٤ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان له‌و وڵاته‌ بۆ هه‌زار و ٦٥١ به‌رزبووه‌ته‌وه‌. ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونیش ٩٠٤ حاڵه‌ت زیادی كردووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ ١٦ هه‌زار و ٦٢٧ حاڵه‌ت.

 

به‌هۆی ئه‌وه‌ی تێست بۆ ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌كراوه‌ كه‌ نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌یان لێ ده‌ركه‌وتوون، گومانی ئه‌وه‌ ده‌كرێ خه‌ڵكانێكی زیاتر تووشی ئه‌و ڤایرۆسه‌ بووبن.

 

زۆربه‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان ٨٠ بۆ ٨٤ ساڵیدایه‌.

 

لەلایه‌كی دیكه‌وه‌ ده‌زگای نیشتمانیی هه‌ڵسه‌نگاندنی چاودێریی چڕ بڵاوی كرده‌وه‌ هه‌زار و ١٩٠ له‌ نه‌خۆشه‌كان له‌ یه‌كه‌كانی چاودێریی چڕدان.

وەڵامێک بنووسە