ناتۆ نایەوێت تورکیا چەکی ئێس ٤٠٠ بکرێت

نوێنەری هەمیشەیی ناتۆ ئەندێشەکانی خۆی لەبارەی کڕینی سیستەمی بەرگری مووشەکی  ئێس ٤٠٠ لەلایەن تورکیا راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە ناتۆ نایەوێت تورکیا ئەو چەکە بکڕێت. 

 

 

لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا کەی بەی هاتچیسن، نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە ناتۆ ئاماژەی بەوە کرد کە هەوڵی کڕینی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێس ٤٠٠ لەلایەن تورکیا بووەتە ئەندێشە بۆ سەرجەم ناتۆ و ئاماژەی بەوەش کرد کە پەیوەندیی بەرگریی نێوان ئەنقەرە و مۆسکۆ کێشەیەکی گەورەیە.

 

هاوکات هاتچیسن رەخنەی لە هەويکانی تورکیا گرت بۆ بەدەستهێنانی سیستەمیبەرگری ئێس ٤٠٠ و وتی، “سیستەمێکی بەرگری ئاسمانی رووسی لەسەر خاکی ئەندامی ناتۆ مایەی دڵەراوکێییە”.

 

لەلایەکی دیکەوە دیپلۆماتە ئەمریکییەکە وتیشی، “ئەمەیان بە زیادەوە مایەی نارەحەتییە. سەرجەم ئەندامانی ناتۆ تووشی دڵەراوکێن، ئێمە داوا دەکەین تورکیا بڕیاری راست و درووست وەرگرێت و ئاراستەی خۆی بە رووی سیستەمێکی مووشەکی ئاسمانی دیکە بکات. ئاگاداری ئەوەین کە تورکیا لەچوارجێوەی ئازادییەکانییەوە داوا دەکات چەکەکە بکڕێت، بەڵام داوا دەکەین چەکەکە لە وڵاتێکی ئەندام یاخود وڵاتێکی بێلایەن بکڕێت”.

وەڵامێک بنووسە