ناتانیاهو بڕیاری دروستكردنی هەزاران یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی له‌ رۆژهه‌ڵاتی قودس ده‌ركرد

سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو فه‌رمانی دروستكردنی سێ هه‌زار و ٥٠٠ یه‌كه‌ی جوله‌كه‌نشینی له‌ رۆژهه‌ڵاتی قودس ده‌ركرد.

 

 

ده‌زگای راگه‌یاندنی كانی ئیسرائیلی له‌ هه‌واڵێكدا ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل فه‌رمانی دروستكردنی سێ هه‌زار و ٥٠٠ یه‌كه‌ی جوله‌كه‌نشینی له‌ ناوچه‌ی”E1″ ی رۆژهه‌ڵاتی قودس ده‌ركردوه‌.

 

ناتانیاهو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ ئامانجی له‌م كاره‌ پێكه‌وه‌ به‌ستنه‌وه‌ی ناوچه‌ی جوله‌كه‌نشینی ماله‌ ئادومیم له رۆژهه‌ڵات به‌ پڕۆژه‌ی ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی “E1” له‌ رۆژئاوای قودسه‌.

 

جێی ئاماژه‌یه‌ پڕۆژه‌ی ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی “E1″، پڕۆژه‌یه‌كی ئیسرائیله‌ له‌ خان ئه‌حمه‌ر، ئه‌بو نووار، مینتار و وادی جه‌مه‌ل كه‌ ده‌كه‌ونه‌ ناوچه‌ی بیابانی نه‌جه‌فه‌وه‌ و له‌ ساڵی ١٩٥١دا به‌زۆر دانیشتوانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ راگوێزراون و خاكه‌كه‌یان داگیركراوه‌.

 

هه‌روه‌ها نزیكه‌ی ١٢ دۆنم زه‌وی كه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی قودسه‌وه‌ تا ده‌ریای مردوو درێژده‌بێته‌وه‌ و ئیسرائیل ده‌یه‌وێت دانیشتوانه‌كه‌ی رابگوێزێت ده‌كه‌وێته‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه‌.

وەڵامێک بنووسە