“مانگی داهاتو ژماره‌ی توشبوان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عێراق رو له‌كه‌مبونه‌وه‌ ده‌كات”

عه‌دنان نوار نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌عێراق رایگه‌یاند، پێشبینیده‌كرێت به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌، بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا سنوردار بكرێت و تۆماركردنی توشبوان كه‌مببێته‌وه‌.

له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، عه‌دنان نوار رایگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌عێراق به‌راورد به‌وڵاتانی گه‌وره‌ی جیهان جێگه‌ی نیگه‌رانیه‌، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش هیواخوازه‌ ژماره‌ی توشبوان له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا رو له‌زیادبون نه‌كات.

وتیشی،”پێشبینیدەكەین مانگی داهاتو، ژماره‌ی توشبوان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌عێراق رو له‌كه‌مبونه‌وه‌ ده‌كات، ئه‌ویش به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌یه‌، هه‌رچه‌نده‌ عێراقیه‌كان حه‌ز به‌گه‌رما ناكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان سود له‌گه‌رماكه‌ وه‌رده‌گرن، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌نێوان دو كه‌سدا دروستده‌كات”.

 

 به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، تا ئێستا له‌عێراقدا ٩٦١ كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون، ٦١ كه‌سیش گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، ٢٧٩ كه‌سیش كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ بون چاكبونه‌ته‌وه‌.

وەڵامێک بنووسە