لە عێراق ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەزار کەسی تێپەڕاند

وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٧٠ حاڵەتی نوێی توشبون بە کۆرۆنا و سێ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆمارکراون.

 

 

ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی نیسانی ٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند، “لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٧٠ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی عیراق له‌ پارێزگاكانی به‌غدا و به‌سره‌ و نه‌جه‌ف و سلێمانی و كه‌ربه‌لا و زیقار و هه‌ولێر تۆمار كراون.

 

ئەوەش هاتووە، “سێ حاڵەتی گیان لەدەستدان له‌ به‌غدا و به‌سره‌ تۆمار كران و له‌ شاره‌كانی به‌غدا و نه‌جه‌ف و به‌سره‌ و واست و هه‌ولیر و دهۆك و سلێمانیش ٦٥ كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌.

 

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا هه‌زار و ٣١ کەس لە عیراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٦٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٤٤ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبونەتەوە.

 

وەڵامێک بنووسە