لە عێراق ٢٠ بیرە نەوتی نوێ هەڵدەكەندرێت

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند كە كۆمپانیایەكی عێراقی لە بواری هەڵكەندنی بیرە نەوتدا گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای نەوتی زیقار واژوو كردووە بۆ هەڵكەندنی ٢٠ بیرە نەوت لە كێڵگەی ناسرییە.

 

 

 

لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوە كردووە كە لەگەڵ تەواو کردنی کاری هەڵكەندنی بیرە نەوتییە نوێیەكان، ٤٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاوی رۆژانە بۆ بەرهەمی ناوخۆیی، هەروەها بەرهەمهێنانی غازیش بە ٢٠ ملیۆن پێی سێجا زیاد دەكات.

 

ئاماژە بەوە دەكرێت لەگەڵ بەرهەمهێنانی ئەو ٤٠ هەزار بەرمیلە لە رۆژێكدا، ئاستی بەرهەمهێنان لە كێڵگەی ناسرییە بۆ دووهەزار بەرمیل لە رۆژێكدا بەرز دەبێتەوە، هەروەها بەرهەمهێنانی غازیش لە كێڵگەكەدا زیاد دەبێت و دەگاتە ١٠٠ ملیۆن پێی سێجا لە رۆژێكدا.

 

جێگای ئاماژەیە ئەمەش لە كاتێدایە رۆژی دووشەممەی رابردوو وەزیری نەوتی عێراق، سامر غەزبان رایگەیاندبوو كە وڵاتەكەی پابەندە بە رێككەوتنەكەی ئۆپێك بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان.

 

هاوکات سامر غەزبان ئاشكرایكردبوو كە لەئێستادا بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەكانی باشووری عێراق، ١٥٠ هەزار بەرمیلە لە رۆژێكدا.

 

وەڵامێک بنووسە