لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەژمارکردنی کوژراوانی خۆپیشاندانەکان بە شەهید پەسەندکرا

لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگیدا لەسەر پێشنیارەكانی لیژینەی تایبەت بە داواكاری خۆپیشاندەران و سڕکردنی کاری ئەنجومەنی پارێزگاکان.

 

 

 

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی تایبەتی سەبارەت بە داوکاری خۆپیشاندەران ئەنجامدا، کۆبونەوەکە بە سەرپەرشتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان و بە ئامادەبونی ٢١٢ ئەندام دەستیپێکردوە.

 

لە بەرنامەی کاری ئەنجومەنی نوێنەراندا هاتوە، لە دانیشتنی ئەمڕۆدا دەنگ لەسەر پێشنیازی هەژمارکردنی کوژراوانی خۆپیشاندانەکان بە شەهید، پێدانی هاوکاری بەو کەسانەی بێکارن و کەسانی بێ دەرامەت، كردنەوەی دەرگای دامەزراندن و دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبون بۆ هەژاران پەسەندکرا.

 

هاوکات لە کۆبونەوەکەدا دەنگ درا لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو کەسانەی کە لەسەر میلاکی وەزارەتی ناخۆ و بەرگری و دەستەی حەشدی شەعبی بون و بەهۆی کۆتایهاتنی ماوەی گرێبەستەکەیان لە کار دورخرابوونەوە.

 

 

وەڵامێک بنووسە