لە خانەقین کەسێک بە یەک کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا

هێزەكانی پۆلیسی خانەقین، دەستگیركردنی گەنجێكیان بەیەك كیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە راگەیاند.

 

 



پۆلیسی خانەقین رایگەیاند” هێزەكانی پۆلیس دوای وەرگرتنی زانیاری ورد، توانیویانە گەنجێك بەیەك كیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر بكەن”.

 

رونیشكراوەتەوە” ئەو گەنجە بازرگانی ماددەی هۆشبەرەو ویستیویەتی لەناو شارەكەدا بازرگانی پێوە بكات، یان بۆ شوێنی تری ببات، بەڵام دەست بەجێ دەستگیركراوە”.

وەڵامێک بنووسە